Psalms 120
گۆرانی گەشتیاران.
1لە تەنگانەمدا لە یەزدان پاڕامەوە وبە دەنگمەوە هات.
2ئەی یەزدان، گیانم دەرباز بکە
لە لێوی درۆزن و لە زمانی فێڵباز.
3چیت پێدەدرێت،
چیت بۆ زیاد دەکرێت، ئەی زمانی فێڵباز؟
4سزاتان دەدەم بە تیری تیژکراوی پاڵەوان،
لەگەڵ پشکۆی خەڵووزی دار گەز!
5قوڕبەسەرم، چونکە ئاوارەی مەشەکم ▼
▼مەشەک، هەرێمێکە لە ئێستای وڵاتی تورکیا.
،کە لە خێوەتەکانی قێدار ▼
▼قێدار، هەرێمێکە لە نیمچە دوورگەکەی عەرەبی.
نیشتەجێم.6نیشتەجێبوونم درێژەی کێشا
لەگەڵ ئەوانەی ڕقیان لە ئاشتییە.
7من ئاشتیخوازم،
بەڵام کاتێک قسە دەکەم، ئەوان شەڕخوازن.
Copyright information for
CkbKSS